ئاریەن

فەرمانداری یەپەشە: تۆڵەکردنەوەی مام زەکی بەڵێن و ئەرکی ئێمەیە

فەرمانداری یەبەشە زەردەشت شەنگالی دەستنیشانی کرد کە بە هەزاران شەرڤانی یەبەشە و یەژەشە بۆ تۆڵەکردنەوەی شەهید مام زەکی ئامادەن.

فەرمانداری یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال ، زەردەشت شەنگالی دەربارەی هێرشە تیرۆرستیەکەی ١٥ ی ئۆگەست لە لایەن فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە بۆ سەر شەنگال کە تێیدا ئەندامی کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی زەکی شەنگالی شەهید بوو بۆ ئاژانسی هاوار دوا، شەنگالی وتی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر شەنگال بەهانە دەدۆزێتەوە ، بە هێرشە دڕندانەکانی دیسانەوە کۆمەڵگای ئێزدی بە ئامانج دەگرێت و ویستییان بە شەهیدبوونی مام زەکی پاشەڕۆژی جڤاکی ئێزدی تاریک بکەن و جڤاکی ئێزی بێ ئیرادە بکەن ، بەڵام با دوژمن باش بزانن کە تۆڵەی شەهیدبوونی مام زەکی ئێمە بەهێزتر و بەهێزتر دەکات.

فەرمانداری یەپەشە وتی ، بە هەمان شێوازی پێشوو پارتی دیموکرات ئەمرۆش خیانەتی لە شەنگال کردەوە ئەمە دووەمین جارە ، هیچ ڕەوشتێک لە لای پارتی و حکومەتی عێراق نەماوە، لەمێژەوە خیانەتی ئەوان لەسەر کوردان بەردەوامە .
ئەوانەی کە خیانەتییان کرد با چاوەڕوانی لێپرسینەوە بکەن لە لایەن ئێمەوە.