ئاریەن

سەرچەتەیەکی بەرەی شام لەعەفرین کوژرا

لەدرێژەی چالاکیەکانی ژوری توڕەی زەیتون دا سەرچەتەیەکی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین کوژرا.

ئەمڕۆ ژوری چالاکیەکانی توڕەیی زەیتون ، ڕایگەیاند ، لە ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگەدا ، لە نێوان گوندەکانی شەدود و بارۆزادا ، یەکەیەکی شەڕڤانەکانیان ، لە دژی سەرچەتەیەکی بەرەی شام ، کەناسراون بە جەبهەت ئەلشام، کەخەڵکی گوندی حەیانێ یە ، بەناوی محمەد محۆ کەناسراوە بە محەمەد حەیانی ، ئەنجام داوە و کوژراوە.

ئاماژەشیان بەوەداوە ، کە ئەو سەرچەتەیە کردەوەی قێزەونی زۆری لەدژی گەل ئەنجام داوە و دەستی هەبوە لە هاوکاری کردنی داگیرکەران و تاڵانکردنی ماڵی هاوڵاتیان.

لەکۆتایی دا ژوری چالاکیەکانی توڕەیی زەیتون، ڕاشی گەیاندوە ، کەئاوان بەردەوام دەبن لە چالاکیەکانیان تا کۆتایی بەچەتەگەری چەتەکانی سەر بەتورکیا دەهێنن و تۆڵەی خەڵکی عەفرن دەکەنەوە.