ئاریەن

دوو هاووڵاتی ئێرانی بەتۆمەتی سیخوڕیکردن لە ئەمەریکا سزادران

دوو هاوڵاتی ئێران لە ئەمریکا بە هۆی سیخوری کردن و چاودێری رێکخراوەکانی وڵاتانی دیکە دەستبەسەر کراون.

بە پێ بەیاننامەیەکی وەزارەتی دادی ئەمەریکا، دوو هاووڵاتی ئێرانی کە رەگەزنامەی ئەمەریکییان هەیە بە ناوەکانی ئەحمەد رێیا دوستدار و ماجید قوربانی، بەتۆمەتی سیخوڕیکردن دەستگیرکردووە.

ڕاگەینراوە، ئەو دوو ئێرانییە هەوڵی کۆکردنەوەی زانیاریان لەسەر ئەندامانی رێکخراوی موجاهیدینی خەڵك و

دەزگا ئەمنییەکانی ئەمەریکا ئاشکرایان کردووە کە ماجید قوربانی بەهۆی گرتنی چەند وێنەیەکی گردبوونەوەی رێکخراوی موجاهیدین لە ویلایەتی لۆس ئەنجلس، بڕی ٢هەزار دۆلاری پێبەخشراوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە ئێرانییە زیندانیکراون و دادگاش بڕیاری خۆی لەو بارەیەوە داوە.
.youtube.com/watch?v=v0Tq3u1-aHk
مانگی ڕابردووش لە بەلژیکا دوو ئێران بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجام دانی تەقینەوە لە پاریس دەستبەسەر کراون و کارمەندێکی پێشویی باڵیۆزی ئێران لە ئۆتریش بە تومەتی بەرێکخستنی کردنی ئەو دوو ئێرانیە بۆ ئەنجام دانی تیرور دەستبەسەر کرا.