ئاریەن

ئەندامێکی هەدەپە ڕەوانەی رۆژئاوا کرا

محەمەد وەفا کۆچاکل، ئەندامی هەدەپە لە شاری هەولێر، دوای بێسەروشوێنکردنی بۆماوەی ٢٠ ڕۆژ لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە، دواجار هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆکی لێ قەدەغە کرا .

محەمەد وەفا کۆچاکل ، دوای ئەوەی لە ١ی ئەم مانگەوە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە ، براوەتە دهۆک و پاشان زاخۆ و لەوێوە ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کراوە.

کۆچاکلی بۆ ڕۆژنیوز دواو باسی لەوەکرد ، کە لەو ٢٠ رۆژەدا ئەشکەنجە نەدراوە بەڵام لەزیندانێکدابووە ، کە ژوورێکی زۆر بچووک بووەو چەندین کەسی تیدا دەستگیرکراوە .
ئاماژەی بەوەشکرد ، کە ئاسایشی هەولێر سەرەتا وتوویانە ڕادەستی تورکیای دەکەنەوە ، بەڵام دواتر بردویانەتە سنووری ڕۆژئاوای کوردستان .
کۆچاکلی وتی ، ئاسایش بەمنی وتوە ئێمە ساڵی پار تۆمان لە هەولێر دەرکرد بەرەو سلێمانی، بۆ دیسان گەڕاویتەوە ئەم شارە!؟.
محەمەد وەفا کۆچاکلی ، خەڵکی شاری بەدلیس-ی باکوری کوردستانە ، ساڵی ٢٠١٠ لەبەر فشاری دەوڵەتی تورک ، ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە ، خاوەنی سێ منداڵە و بەناچاری خانەوادەکەی لە بەدلیس بەجێهێشتوە .