ئاریەن

ھەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە روحانی دەدرێت و روحانی کاردانەوەی هەیە

نارەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی ئێران ناکۆکیی ناوخویی کۆماری ئیسلامی زیادتر کردووە و بناژۆخوازەکان هەول لابردنی حەسەن روحانی ئەدەن.

بابەتی نارەزایەتیەکانی دووکاندار و کاسبکارانی شارەکانی ئێران بوەتە مژاری مەجلسی ئێران و لایەنەکان یەکتری بە هۆکاری ئەو نارەزایەتیانە تۆمەتبار دەکەن.

سەرەتای ئەم ھەفتەیە ئەمیر خوجەستە سەرۆكی فراكسیۆنی رێگریكردن لە گەندەڵی دارایی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاندبوو، پەرلەمانتاران 15 رۆژ كات بە روحانی دەدەن، كە رێكاری پێویستی بۆ دەربازبوون لەو دۆخە بدۆزێتەوە.

پەرلەمانتارە بناژۆخوازەكان ھەڕەشەی ئەوە دەكەن، كە سەرۆككۆماری ئێران بانگی پەرلەمان بكەن،و تەنانەت متمانەشی لێوەربگرنەوە. لەو ھەڵوێستانە تووندتریش ھەبوو، رەحیم سەفەوی، راوێژكاری باڵای رێبەری ئێران بۆ كاروباری سەربازیش رایگەیاندووە “ئەگەر حكوومەت نەبووایە، ئێران باشتر بەرێوەدەچوو.

بناژۆخوازەكان و بەشێكی بەرچاو لە سوپای پاسداران ھەنگاوی كرداریشیان دەستپێكردووە، ئێستا 50 پەرلەمانتار واژۆیان بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە وەزیری دارایی كابینەكەی رۆحانی كۆكردووەتەوە، چاودێران دەلێن لادانی وەزیری دارایی سەرەتای كۆتایی ھاتنی كابینەكەی حەسەن رۆحانییە.

ھەڕەشەی لادانی حەسەن روحانی، پێشتر لە بەرزترین دەسەڵاتی ئێرانیش كراوە، عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران داوای لە روحانی كردبوو كە بە رێگەیەكدا نەڕوات كە پێشتر بەنی سەدر پێیدا رۆیشتووە.

“حه‌سه‌ن ڕووحانی” له‌ لێدوانێكدا له‌ دانیشتنی هاوفكری به‌ڕێوه‌به‌رانی دەولەتدا لە کاردانەوەیکدا سەبارەت بە داوکاری بناژوخوازەکان بۆ دەست لە کارکشانەوەی دەولەت وتی: ده‌وڵه‌ت نه‌ له‌سه‌ر كار لاده‌چێت و نه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌، ئەوانە وا دەزانن بەو هەڕەشانە دەوڵەت تەسلیم دەبێت بە هەڵدا روێشتۆن.

پێشتریش حەسەن روحانی بناژۆخوازەکان بە ئاستەنگی لە بەرانبەر جێ بە جێ کردنی پلانەکانی دەوڵەت بۆ چاکسازی و هەروەها هوکای سەرەکی قەیرانی ئابوری و بوارەکانی دیکە لە ئێران، بە تایبەتی نارەزایەتیەکانی ئەو دوایانەی کاسبکاران تۆمەتبار کرد.