ئاریەن

ئێران..ناڕەزایتیەکان لە دژی قەیرانی ئابوری بەردەوامە

نارەزایەتی هاوڵاتیان و کاسبکاران بە هوی قەیرانی ئابوری و بەرز بونەوەیی دراو بە شێوازی جیاواز بەردەوامە.

خۆپیشاندان و مانگرتنی دوکانداران و کاسبکارانی شارەکانی ئێران کە رۆژی دووشەممەی ڕابردوو دەستی پێ کرد، سەرەڕای هەولەکانی رژیم بو سەرکوتی خۆپیشاندەران بە شیوازی جیا جیا بەردەامە.

خۆپیشاندەران جگە لە دەربڕینی ناڕەزاییان بەرامبەر داکشانی نرخی تمەن، چەندین دروشمی وەک “نەمان بۆ دیکتاتۆر” و “نەمان بۆ خامنەیی”یان دەوتەوە و تا درەنگانێکی شەو بەردەوامبوون لە خۆپیشاندان.

بە پێ سەرچاوەکانی هەواڵ ئەمروش لە چەندین شار لەوانە لە ئورمیەی رۆژهەڵاتی کوردستان،کرماشان و بەشێک لە تاران و ئیسفەهان ژمارەیەک دووکان و بازار داخراون.

ئەمە لە کاتیکدایە کە ڕاگەیاندنەکانی سەربە دەوڵەت بانگەشەی کوتایی هاتنی مانگرتن و نارەزایەتیەکان دەکەن.

شایانی باسە کە سادق لاریجانی سەروکی دەزگای دادی ئێران هەرەشەی لە سێدارەدانی لە خوپیشاندەران کرد و عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی دوایی لە هێزە ئەمنیەکان کرد بە تۆندترین شێوە خوپیشاندانەکان سەرکوت بکەن.