ئاریەن

کۆدار: تێكۆشانی گەلەکەمان بۆ گەیشتن بە ئازادی لەهەستیارترین باردۆخی دایە

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەرێوەبەری کۆدار سەبارەت مەترسییەکانی هێرش بۆ سەر قەندیل لێدوانێکی نووسراوی بڵاو کردەوە و رایگەیاند :تێكۆشانی گەلەکەمان بۆ گەیشتن بە ئازادی لەهەستیاiقرترین باردۆخی دایە و پێویستە هەموو لایەنەکان یەک بگرن.

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەرێوەبەری کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆدار لە لێدوانەکەی دا رادەگەیەنێ:

“ڕۆژهەڵاتی ناوین بە درێژایی تەمەنی خۆی هەموو کاتێک شوێنی ناکۆکی و ئاڵۆزییەکان بووە. بەلەبەرچاگرتنی پێگەی مێژووی و ڕۆڵی گەلی کورد لە ئافراندنی بنەماکانی ژیانی ئازاد و مرۆیی دا، سیستەمی جیهانی ڕانینێكی جیاوازی مەترسیداری سەبارەت بە فرهەنگی زاگرۆسی و بە تایبەتی گەلی کورد هەیە. سیستەمە تۆتالیتارەکان لە ڕێگای گواستنەوە دەسەڵات بۆ ناوئاخنی کۆمەڵگا هەوڵی تێکشکاندنی پێکهاتەی کۆمەڵگای مەدەنی و داڕشتنەوە بە پێی سیستەمی حاکمی جیهانی دەدەنەوە و بە هێرش کردن و داگیرکردنی ئەم ناوچەیە بوونەتە هۆی ئاڵۆزی بۆ ژێردەستەکردنی گەلانی. لە گەرماوگەرمی شەڕ و قەیرانی هەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، ڕۆژئاوای کوردستان وەکوو خاڵێکی وەرچەرخان لە تێکۆشانی ئازادیخوای گەلی کورد دا بوو بە بەرەیەکی بەرخۆدان بۆ سەرجەم هێزە سۆسیالیست و ئازادیخوازەکان و وەکوو هێڵی سێهەمی سیاسی و بناغەی سیستەمی کۆنفدرالیزمی دیموکراتیک ترسێکی گەورەی بۆ دەوڵەتەکانی هەرێمی و جیهانی درووست کرد. بەو هۆیەوە شاهیدیمان بۆ هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین کرد و دواتر هیرش بۆ سەر باشووری کوردستان و ئێستاش دەیانەوێ بە هاوکاری لەگەڵ پارتی دیموکرارتی کوردستان عێراق هێرش بکەنە سەر قەندیل. ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی پیلانگێری نێودەوڵەتی و گۆشەگیری لە سەر ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر ئاپۆ پێکدێ. ئەو هێرشانە بە پانتاییەکی جۆغرافیایەوە سنووردار نابێ و ئامانجی لەناوبردنی سەرجەم دەسکەوتەکانی کۆمەڵگاکانی کوردستانە کە لە ماوەی تێکۆشانی ئازادیخوازی هەر چوار بەشی کوردستان دا دەستکەوتوون. قەندیل وەکوو گەڵای بەرخۆدان لە کوردستان هەموو کاتێ وەکوو ئامێزی گەرمی دایکێک بوو بە جێگای پەروەردە و خۆبەرێکخستنکردنی مرۆڤە ئازادیخواز،شٶرشگێر و تەڤگەر و پارتە پێشەنگەکانی هەر چوار بەشی کوردستان و دەتوانێ چاوکی کۆبوونەوەی هێزە سۆسیالیست و ئازادیخوازەکان بو هەروەها شوێنێک بۆ پێکهاتنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بێ. تێکۆشانی گەلەکەمان بۆ گەیشتن بە ئازادی لە هەستیارترین و چارەنووسسازترین کاتی خۆی دایە. بۆیە تەنیا ڕێگا، یەکێتی، یەکگرتنی کۆمەڵایەتی هەمەلایەنەی سەرجەم پارتەکانی کوردستان، هێزە سۆسیالیستەکان و خەڵک و سەرجەم گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستانە لە قەندیل. هەروەها بانگ لە سەرجەم جەوانانی گەلانی چەوساوەی هەرێمەکە دەکەین بۆ جێبەجێکردنی ڕۆڵی مێژووی خۆیان لە بەرانبەر هەر جۆرە زوڵم و زۆردارییەک بەشداری هێزەکانی گەریلا ببن و هیواداری هەر بستێکی ئەم ئاوخاکە ببێ بە گۆڕستانی فاشیستەکان.