ئاریەن

مانگرتن لە خواردنی قادر محەمەدزادە لە زیندانی ئورمیە

قادر محەمەدزادە زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ناوەندی ئورمیە دەستی بە مانگرتن کردوە بۆ ئەوەی لە بەندی گیراوانی ترسناک ڕایگوێزن بۆ بەندی گشتی زیندانەکە.

ئێران یاسای جوداکردنەوەی تاوانەکانی پەسەند کردوە بەڵام بۆ ئازاردانی گیراوانی سیاسی ئەوان ڕەوانەی بەندی ئەو کەسانە دەکات کە تۆمەتی کوشتن وکاری ترسنناکیان کردوە.

هەواڵنێری هەرانا بەڵاوی کردوەتەوە کە بە پی زانیاری بەدەست گەیشتوو قادر محەمەد زادە لە ڕۆژی سێشەمە ٢٦ی جۆزەردان لە زیندانی ناوەندی ئورمیە دەستی بە مانگرتن کردوە.هەروەها ئەو ماوەیەک پێش داوای ڕاگویزانی بۆ بەندی گشتی کردبوو.

محەمەد زادە لە ئێستادا لە ژوری تاکەکەسیدایە و ئەو لە ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی دەسبەسەر و بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ یەکێک لە پارتە بەرهەڵستکارەکان سزای ٢٠ ساڵ زیندانی کردنی بۆ بڕایەوە.

جی ئاماژە پێدانە قادر محمەدزادە بارودۆخی تەندروستی زۆر خراپە و لە ئێستادا دەستی بە مانگرتن کردوە هەر بۆیە نیگەرانی زۆر سەبارەت بە ڕەوشی ئەو لە ئارادایە.