ئاریەن

جەمیل بایک: پێویستە پارتەکانی باشوور لە بەرانبەر هەڕەشەکانی تورکیا بێدەنگ نەبن

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەرێوەبەری کەجەکە، جەمیک بایک ڕایگەیاند: “ئەگەر پارتەکانی باشوور و حکومەتی باشوور لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بێدەنگن و ئەو داگیرکارییە پەسەند دەکەین، بە واتای ئەوەیە هەڵە دەکەن. چوونکە دەیدۆڕێنن.”

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەرێوەبەری کەجەکە “جەمیل بایک” لە بەشی دووهەمینی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ رۆژنامەی “یەنی ئوزگوور پۆلتیکا” سەبارەت بە بێدەنگی هێزەکانی باشووری کوردستان لە بەرانبەر داگیرکاری و هەڵوێستی گەل و گەریلا هەڵسەنگاندنی کرد.

جەمیک بایک سەرنجی ڕاکێشایە سەر هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ داگیرکردنی قەندیل. مەخموور، شەنگال، منبج و سەرجەم ڕۆژئاوای کوردستان و ڕایگەیاند:
“ئەردۆغان چارەنووسی خۆی بە هێرشێکی بەو شێوەوە بەستووتەوە. یان واز لە دەسەڵاتداری دێنێ، یان درێژە بەم سیاسەتە دەدات. بەڵام ئەوەی ئاستەنگی بۆ درووست دەکات ئەوەیە کە ئیرادەیە ئەرتەشی تورک بۆ شەڕی زەمینی لە دژی گەریلا شکاوە. تەنیا بە کەڵکوەرگرتن لە تکنۆلۆژی نوێ شەڕ دەتوانێ خۆی لە سەر پێ ڕابگرێ.”

جەمیل بایک دەسنیشانی دەکات کە هێرش ب سەر برادۆست بە گۆڕەپانێکەوە سنووردار بوو، بۆ ئەوەی بتوانن بێن بۆ قەندیل دەبێ ١٠٠ کیلومتر چیا و دۆڵ تێەڕێنن و ئاشکراییە کە بە بێ پشتیوانی پارتی دیموکراتی کوردستان ناتوانێ هێرش بکاتە سەر قەندیل، مەخموور و شەنگال و لەو بارەیەوە ڕادەگەیەنێ:
” ئێمەش تامەزرۆین بزانین پەیوەندییەکی چۆن لە نێوان تورکیا و پۆارتی دیموکراتی کوردستان دا هەیە. لە ڕاستی دا ئێمە دەمانویست پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پەدەکە نوێ بکەینەوە. ئێمە چاوپێکەوتنمان دەکرد، چاوەڕێی سەرەڕاست بوونەوەی پەیوەندییەکان بووین، کەچی لەناکاو دەوڵەتی تورک چەند گردێکی لە برادۆست داگیرکرد.”

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەرێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند:” دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دوژمنی گەلی کوردن، ئەوان بۆ خۆیان دەڵێن؛ ئێمە سەبارەت بە باکوری عێراق هەڵەمان کردووە، سەبارەت بە ڕۆژئاوا نایکەین. یانێ ڕێگرینەکردن لە درووستبوونی حکومەتی هەرێمی وەکوو هەڵەی خۆیان دەبینن. بۆ ئەوەش گەر دەرفەت ببین ستاتۆی باشووری کوردستان هەڵدەوەشێنەوە. جێگربوونی سەربازانی ئەرتەشی تورک لە باشووری کوردستان هەوڵدانی داگیرکردنی سەرجەم باشووری کوردستانە. ئەوان خۆیان دەڵێن؛ ئێمە هەر شوێنێک لە باشوور داگیربکەین، ئیدی لێی دەرناکەوین. لە دژی ئەوە ئێمە لە سەرجەم باشووری کوردستان تێکۆشان دەکەین و پەرە بە بەرخۆدان دەدەین.”

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە داوای کرد کە لە دژی ئۆپۆەراسیۆنێکی زەمینی لە دژی قەندیل هەڵوێستێکی ڕوون نیشان بدرێت و لە کۆتایی دا ڕایگەیاند:
” ئەگەر پارتەکانی باشوور و حکومەتی باشوور لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بێدەنگن و ئەو داگیرکارییە پەسەند دەکەین، بە واتای ئەوەیە هەڵە دەکەن. چوونکە دەیدۆڕێنن. دەبێ بزانن کە ئێمە بەرخۆدان دەکەین، کاتێکیش بەرخۆدان هەبێ، ڕووی ڕاستی هەموو کەسێک ئاشکرا دەبێ. لە بەر ئەوە دەبێ هەموو کەسێک، گووتن، هەڵوێست و سیاسەتەکانی خۆی بەو پێیە دەسنیشان بکات.”