ئاریەن

لە سەقز سزای لێدانی ٥٠ شەلاق بۆ کچێک بڕایەوە

کچێکی خەڵکی سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەوەی کە لە پرۆسەی رێفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان بەژداری کردبوو کە بۆ دەربڕینی خۆشی و شادی هاتبوونە سەر شەقام، حوکمی لێدای شەلاقی بۆ بڕایەوە.

دادگای ئینقلابی شاری سەقز بڕیاری لێدانی ٥٠ زەربە شەلاقی لە پێش چاوی خەڵک و سزای ٤٠٠ هەزار تمەن پارەی بەسەر کچێک بەناوی “چینی ئاخر خوب” سەپاند.

ئەمە لە کاتێکدایە کە چینی ئاخر خوب تەنها تاوانی ئەوە بوە کە بۆ دەڕبڕینی خۆشی ڕیفراندۆم بەژداریکردوە و ڕۆژێک پاش ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و پاش دوو مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە و لە ئێستادا دادگا سزای شەلاقی بۆ بڕیوەتەوە .

جی ئاماژە پیدانە دادگای سەقز پێشتریش ۳ هاووڵاتیی دیکەی هەر کام بە تۆمەتی بەشداری لە شادی و خۆشیی دوای ریفراندۆمی باشوور بە ٥٠ شەلاق و۱ ملیۆن و ۸٠٠ هەزار تمەن سزای دابوون.