ئاریەن

خوێندکاران بەرەوپیری بانگەوازیەکەی دەمیرتاش دا چوون و نەمامیان چاند

کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان ، هەدەپە ، بۆ سەرۆکایەتی کۆمار ، سەڵاحەدین دەمیرتاش ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بانگەوازیی بۆ چاندنی نەمام بڵاوکردبۆوە و خوێندکارانیش بەدەنگ بانگەوازیەکەیەوە چون و نەمامیان چاند.

لەکاردانەوەیەکدا لەبەرامبەر بڕینی هەزار جۆری جیاواز لەدار لەلایەن ئەردۆغانەوە بۆ بەرێوەچونی مەراسیمێک لەکۆشکەکەی دا ، سەڵاحەدین دەمیرتاش لەڕێگەی هەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بانگەوازی چاندنی نەمامی کرد و ناڕەزایەتی دەربڕێوە لە بڕینەوەی دارەکان و ڕاێگەیاندبوو کەلەدژی ئەو کردەوەیەی ئەردۆغاب لەدژی ژینگە نەمام و دار بڕوێنرێت.

لەبەرامبەر ئەو داخوازیەشدا خوێندکارانی زانکۆ پێشوازیان لێکرد و چالاکی نەمام چاندنیان بەرێوەبرد.

لەلایەکیترەوە ، پەرلەمانتاری هەدەپە ، لەئەستەنبوڵ ، شەهریبان ئالکیش ، لەپارکێک لەناوچەی کادیکۆ چەندین نەمامیان چاند و چەند پانکارتێکیان هەڵواسی کەلەسەری نوسرابوو نەمامێک بۆهەدەپە و بۆداهاتویەکی ئازاد ، نەمامێک بۆ دەمیرتاش ، نەمامێک بۆ زانکۆیەکی ئازاد و دیموکرات.