ئاریەن

یەرەکە: بەڵێنی بەرخۆدان و شۆرش دووپات دەکەینەوە

یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان بە لێدوانێک بەڵێنی بەرخۆدانی و کاردانەوە لە دژی هێرشی سوپای پاسداران دووپات دەکەنەوە.

لێدوانی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵات بەم شێوەیەیە:
لە ٩ ی حوزەیرانی ئەمساڵدا لە گوندەکانی نسل وگۆشخانی ناوچەی سەوڵاوا، لە کاتێکدا یەکینەیەکمان لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانییانن،لە ئەنجامی پێدانی زانیاری بە هێزەکانی رژێمی ئێران لە لایەن سیخورێکی رژێمەوە ، هەڤاڵان دەکەونە بۆسەوە ، نزیکەی ٢٠ خولەک شەڕوپێکدادان روودەدات ، لە ئەنجامدا گەریلایەکمان بە ناوی جیهان ئازاد قارەمانە شەر دەکات و شەهید دەبێت.

دەربارەی رووداوەکە، فەرمانداری یەرەکە رایگەیاند، هەڤاڵ جیهان ئازاد لە کۆتۆل سەر بە خۆی ، لە بنەماڵەیەکی وڵاتپاێز لەدایک بووە ، پاش ئەوەی لەو هەرێمە بزووتنەوەی ئاپۆگەریی دروست دەبێت، کاریگەری دەکاتە سەر هەڤاڵ جیهان و هەستی شۆرشگێری تێدا دروست دەبێت .لە تەمەنێکی بچوکدا روو لە بزووتنەوەی ئازادی دەکات و بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبێت ، بە تایبەتی لە هێڵی ژنی ئازاددا شۆرشگێڕێک بوو هەردەم پێشەنگایەتی خۆی بە بنەما دەگرت ،کەسێک بوو کە رۆحی هاورێیەتی تێیدا زۆر بەهێز بوو ، بە هۆی پەیوەست بوونی بە رێبەڕ ئاپۆ و گەلەکەیەوە هەردەم ئامانجی بۆ ئازادییە . بە فیداکاری و بە رۆحی گیانبەختکردوانە بەشداری خەباتی شۆرشی کوردستان بوو.

ئێمە هەردەم بە یادکردنەوە و داخوازی شەهیدەکانمان ، هێڵی سەرکەوتن و تێکۆشان بڵند دەکەینەوە ، ئێمە بانگ لە سیخوڕان و هاوکارانییان دەکەین کە دەست لە پیلانگێری هەڵبگرن و خوێنی گەنجانی کورد نەڕێژن . ئەو کەسانەی کە دەستییان بە خوێنی شەهیدەکانمان سورە هەرگیز لێیان خۆش نابین.

هەڤاڵ جیهان لە شۆرشی ئازادی کوردستاندا ژنێکی تێکۆشەرو ئازادیخواز بوو ، لەکاتێکی بەم شێوەیەدا شەهیدبوونی ئەو دەبێتە هۆکارێک کە تێکۆشانەکانمان پەرە پێبدەین ، لە سەر ئەم بنەمایەش سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی هەڤاڵ جیهان و گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین.

دووبارە فەرمانداری هەپەژە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و وتیشی کە بەڵینمان دووپاتدەکەینەوە تۆڵەی شەهیدانمان دەکەینەوە.