ئاریەن

ئێشکگرتن لە بەردەم کۆنسەی ئەوروپا بۆ ئازادی ئۆجالان لە ٣١٣ مین هەفتە دایە

لە شاری ستراسبورگ ٣١٣ هەفتەیە کوردان و ئازادیخوازان داوای ئازادی ئۆجەلان دەکەن ، چالاکیەکی ئەمجار لەلایەن گروپێکی لە کوردانی دانیشتووی سوێدەوە بەڕێوەدەبرێت.

ئێشکگرتنی ‘ئازادی بۆ ئۆجالان’، ڕۆژی ٢٥ی ژوئنی ساڵی ٢٠١٢ لەبەردەم کۆنسەی پەرلەمانی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە.

ئێشکگرانی هەفتەی ڕابردوو گەنجانی کورد و ئەڵمانیی بوون، چالاکی ئەم هەفتەیەیان ڕادەستی گروپێک کرد کە لە سویدەوە هاتوون.

چوار کوردستانیی، لە شوێنێکەوە کە هەزاران کیلۆمەتر دوورە، خویان گەیاندە بەردەم کۆنسەی ئەوروپا لە ستراسبورگ و دەستیان بە چالاکیەکە کرد.

ئەندامانی گروپەکەی سوید، رایانگەیاند دیلگرتنی ڕێبەری گەلێک بە مانای دیلگرتنی ئەو گەلە دێت و وتیان “ئەو بێ هەڵوێستییەی وڵاتانی ئەوروپا و ڕێکخراوەکانی یەکێتیی ئەوروپا قەبوڵ ناکەین و دەڵێین ‘پێوەرەکانى دیموکراسی بکەنە بنەمای کارەکانتان”.

ئێشکگران بانگیان لە هەموو ئەو کەسە دەنگدەرانە کرد، کە ئەگەر دەیانەوێت کۆتایی بە دیکتاتۆریەتی ئەرۆدغان بێت دەنگی خۆیان بدەن بە هەدەپە و سەڵاحەدین دەمیرتاش بدەن.