ئاریەن

ژمارەیەک پارێزەر و چالاکوان لە بەردەم زیندانی ئەوین دەستبەسەرکران

ئەمرۆ هاوژینی پارێزەر و مافناسی منداڵان نەسرین ستودە لە ژمارەیەک چالاکی مەدەنی لە بەردەم گرتووخانەی ئەوینی تاران دەستبەسەر کرا.

بەپێی زانیاری بەدەستخراو، رەزا خەندان کە بەدوای ئازادی نەسرین ستودەبوو و لەگەڵ ژمارەیەک لە پارێزەر و چالاکانی مەدەنی لە بەردەم گرتووخانەی ئەوین کۆبوونەوە و لە لایەن هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

یەک لە پارێزەرانی نارازیی بە ناوی ئازیتا پولادوەند لە کۆبوونەوەکەدا وتی لەگەڵ رەزا و ٥ کەسی دیکەش دەستبەسەر کران و تا ئێستا شوێنی مانەوەیان نازانرێت.

جێگای ئاماژەیە پارێزەر نەسرین ستودە لە سەر داکۆکی لە کچانی نارازیی بە حجابی زۆرەملێیی و لە بەر سکاڵای بەرپرسی دۆسیەکە بانگێشتی دادگای کاشان کرا و دەستبەسەر کرا.

نەسرین وتبووی دەستبەسەرکردنم ناعادلانەیە و بۆیە پارێزەر بۆ داکۆکی کردنم هەڵنابژێرم.