ئاریەن

کاردانەوەکان بەرامبەر بە دەسگیرکردنی نەسرین ستودە بەردەوامە

ڕێکخراوی چاوەدێری مافەکانی مرۆڤ، هیدی هاوتالا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا و پلەرئانتۆنیۆ پانزری، بەڕێوەبەری گشتی مافی مرۆڤ و هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە چەند لێدوانێک دا ، خوازیاری ئازادی نەسرین ستودە پاریزەرو چالاکی مافەکانی مرۆڤ بوون.

دوای ئەوەی کە ڕەزا خەندان هاوژینی نەسرین ستودە هەواڵی دەسبەسەرکردنی نەسرین ستودەی پشتڕاست کردەوە
ناوبراو هۆکاری دەسگیرکردنەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە نسرین پێشتر سزای ٥ سال دەسبەسەرکردنی بەسەریدا سەپێندرابوو ، بەڵام ئەمە لەکاتێکدایە کە کاربەدەستان هێچ ئاگاداریەکیان لەو بارەوە بە ستودە ڕانەگەیاندبوو.

ڕێکخراوی چاوەدێری مافەکانی مرۆڤ لەو بارەوە ڕایگەیاندوە، کاربەدەستانی ئیران ١٣ی جۆزەردانی ئەم مانگە، نەسرین ستودە کە یەکێک بووە لە چالاکان مافەکانی مرۆڤی لە ئێران دەستبەسەر کردوە و هەروەها گوتی کاربەدەستانی ئێران دەبێت یەکسەر بەبی هێچ مەرج ئازادی بکات.

سارا لی ویتسون، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوین گوتویەتی:نەسرین ستودە پاڵەوانێکی مافەکانی مرۆڤە و دەبێت بە هۆکاری پشتیوانی لە مافەکانی هاوڵاتیان رێزی لێبگیریت نەک زیندانی بکرێت.
هەروەها دەڵیت دەزگای قەزای ئێران ترسی لە چالاکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران لەلا دروست بوە بۆیە دەستبەسەریان دەکات.

جی ئاماژە پێدانە کە نەسرین ستودە، پارێزەری کچانی سەر شەقام و چالاکی مافەکانی مرۆڤ تا ئێستا چەندین جار لەبەرامبەر بە کارو چالاکیەکانی لە لایەن کاربەدەستانی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و پێشتر ٣ ساڵ لە گرتوخانەدا بوە و ڕۆژی ١٣ی مانگ لە لایەن کاربەدەستانی ڕژێمەوە جارێکی تر دەسبەسەر کراوە و ئەگەری هەیە بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانی کردنەکەی دەستبەسەر کرابێت .