ئاریەن

ڕوانسەر، بەهۆی ڕوداوی هاتووچۆوە ٦ کەس بونە قوربانی

بەهۆی ڕوداوی هاتووچۆ لە شاری ڕوانسەری سەربە پارێزگای کرماشان ٦ هاوڵاتی بونە قوربانی.

سائب مودەرسی بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی کرماشان ڕاێگەیاند: ئەمڕۆ سەرلە بەیانی بەهۆی ڕوداوی هاتووچۆ لە ڕێگای کرماشان بۆ ڕوانسەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوڵاتیەک گیانی لەدەست داوەو ٥ کەس دیکە بریندار بوون.

مودەرەسی هەروەها گوتی بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی کرماشان کراون بۆچارەسەری پزیشکی.

جی ئاماژە پێدانە بەهۆی خراپی رێگاو بانەکان و نەبونی ئاماژەکانی رێنموویی لە سەر جادەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵانە ڕوداوێکی زۆری هاتوچۆ روودەدات و بە هۆیەوە دەیان هاوڵاتی دەبنە قوربانی، بەرپرسانی ڕژێمیش کەمتەرخەمن لە ئاست چاککردنەوەی رێگا و بانەکان.