ئاریەن

پارێزەری مافەکانی مرۆڤ نەسرین ستودە دەستگیرکرا

ژنە پارێزەرو چالاکی مافی مرۆڤ ، نەسرین ستودە کە خاوەنی خەڵاتی ساخارۆڤ لە ئێرانە ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستگیرکرا.

هاوسەری نەسرین ستودە، ڕەزا خەندان پشتڕاستی کردەوە کە ستودە دوێنی لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیر کراوە.

خەندان هەروەها دەستنیشانیشی کرد کە هێزەکانی ڕژێمی ئێران هاوسەرەکەیان رەوانەی بەندیخانەی ئەوین لە شاری تارانی پایتەختی ئێران کردووە.

جێگای ئاماژەیە کە نەسرین ستودە لە تەمەنی ٥٥ساڵیدایە و پێشتر سزای ٥ ساڵ زیندانی بۆ براوەتەوە و ئەگەری ئەوە هەیە کە سزاکەی بەسەردا بسەپێنن.

جی ئاماژە پێدانە کە ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی،لە لێدوانێکیاندا دەستگیرکردنی نەسرین ستودەی بە تووندی شەرمەزار کردوە.