ئاریەن

بۆ دیداری ئۆجالان لە جەژندا بنەماڵەکەی سەردانی دادگای بۆرسایان کرد

خانەوادەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکانی بەمەبەستی بینینی ئۆجالان لە جەژنی ڕەمەزاندا سەردانی دادگایان کرد.

ئەمڕۆ، هەریەکە لە فاتمە ئۆجەلان و محمەد ئۆجەلان ،خوشک و برای ئۆجەلان و پارێزەرانی ، سەردانی دادگای کۆماری بۆرسایان کرد بۆئەوەی لەجەژنی ڕەمەزاندا سەردانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان بکەن.

هاوکات لەگەڵ ئەواندا ،خوشکی فەیسەڵ ئاکتاش ، برای هامیلی یەڵدرم و برای عومەر خەیری کۆنار ، کەسوکاری زیندانیانی تری ئیمرالی لەو سەردانەدا بەشداریان کرد.

ئەوەی جێی بیرهێنانەوەیە خانەوادەی ئۆجەلان لە ڕۆژی ١١ ی سێپتەمبەری ٢٠١٦ ەوە تائێستا نەیان توانیوە دیدارئەنجام بدەن و بۆ ئەو مەبەستەش تائێستا ٨٠ جار داوای دیداریان لە دادگا کردوە و لەلایەن دادگاوە سەرجەم داواکاریەکان ڕەتکراونەتەوە.

لەلایەکیترەوە پارێزەرانیش هەربەو شێوەیە لە ٢٧ ی ژولای ٢٠١١ ەوە تائێستا نەیان توانیوە دیدار لەگەڵ بریگرتەکەیاندا بگرن و تائێستا ٧٦٢ جار سەردانی دادگای کۆماری بۆرسایان کردوە و بەڵام هەرجارە وبەبیانویەکی نالۆژیکی وەک خراپی کەش و هەوا و خراپبونی کەشتی داواکاریەکانیان ڕەت کراونەتەوە .