ئاریەن

ژنانی نیشتەجی بناری قەندیل: بەرامبەر بە داگیرکاری تورکیا دەوەستینەوە

لە بەردەوامی هێرشەکانی سۆپای تورکیا بۆ سەر بناری قەندیل ژنێکی دانیشتوی ئەو ناوچەیە لە گفتوگۆیەکیدا لە گەڵ ئاژانسی فورات دەڵیت:ئێمە وەک ژنانی کورد هیچ هێرشێک بۆ سەر خاکمان قەبوڵ ناکەین.

سوهەیلا ڕەسوڵ کە دانیشتوی بناری قەندیلە جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان ڕێگە بە هەوڵەکانی تورکیا نادەن کە هێرش لە دژی قەندیل ئەنجام بدات. سوهەیلا ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانجی دەوڵەتی تورکیا پارچەکردنی کوردانە.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا سوهەیلا باسی لەوە کرد کە هەموو ئەو خێزانانەی لە قەندیل دەژین، لە ژیانی خۆیان ڕازین.

سوەیلە داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیای لە عەفرین بەبیرهێنایەوە و وتی “هەمان ئەو زیهنیەتەی کە عەفرینی داگیرکردووە، دژ بە خاکی ئێمەش هەمان پیلانگێڕیی دەکات. بۆمب بەسەرباخ وکشتوکاڵی ئێمەدا دەبارێنن. بەڵام ئێمەش لەوان ناترسین، بەڵکو بەرخۆدان دەکەین”.