ئاریەن

زیلان ڤەژین: گەلەکۆمەی گرانی سەر رێبەر ئاپۆ گەلەکۆمەی سەر گەلی کوردە

هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ، زیلان ڤەژین سەبارەت بە بارۆدۆخ وگۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجەلان بۆ ئاژانسی گوزاری دیموکراتیک وەڵامی چەندین پرسیاری دایەوە.

لەوەڵامی چەندین پرسی وەک فشار وسیاسەتی گۆشەگیری لە سەرعەبدۆلا ئۆجەلان و سیاسەتی ئینکار وکۆمکوژی لە کوردستان. زیلان ڤەژین وتی رێبەرایەتی پەیوەستە بە بارودۆخی پێواژۆوە چون قۆناخێکە ئەمرۆ ئێمە لەناوی تێپەر دەبین رێبەرایەتی رۆل و مۆسیۆنێکی گەورەی گرتۆتە ئەستوی خۆی.

دەولەتی تورک دەولەتێکە لەسەر داگیرکاری،کۆمکوژی، توانەوە لەسەر کۆمەلگا بە تایبەت لە سەر گەلی کورد،لە ناو بردن ومیلیتاریزەکردن و بێ عدالەتی پێشکەوتووە.

زیلان ڤەژین ئەوەشی وت، پێویستە باش بزانرێت کە دەرکەوتنی رێبەرایەتی لە سالی ١٩٩٨لە سووریە بە هۆی دەستێوەردان و پیلانگێڕی نێودەولەتی بوو کە هەتا رۆژی ئەمرۆ بەردەوامە ئەمەش وەک گەلەکۆمەی نێودەوڵەتییە. بابەت و پێویستییەک کە رێبەرایەتی لەسەری پێداگیری دەکات بۆ چارەسەری کێشەی گەلانە نەسیستمی دەسەڵاتدار ، تاچەند سیستمی نەتەوەی دیمۆکراتیک پێش دەکەوێت ئەوەندە دەولەت لاواز دەبێت ، چەندە سیستمی کۆنفێدرالیزم سەرکەوتووبێ بە هەمان ڕادە سیستمی سەرمایەداری کاپیتالیزم بن دەکەوێت.

دەرباری نرخاندنی بەرێز عەبدۆڵا ئۆجەلان سەبارەت بە ئێران و ئەو قەیرانەی کە کۆمەڵگای ئیران تووشی هاتووە هاوسەرۆکی پژاک ئەم نرخاندنەی کرد، رێبەر ئاپۆ وتی کە ئەگەر عراق سیستمێکی دیموکراتیک ئاوا نەکات لە داهاتوو تووشی قەیرانی قووڵتر دەبێت لە هەمان کاتدا ئیرانیش پەیوەندی بەم دۆخەوە هەیە، ئەم قەیرانە هەر لە سەرەتای ٢٠١٧ دەستی پێ کردووە و تا ئەمرۆ بەردەوامە. ئەمە سەرچاوەی ئەوەیە کەهیچ بەشێکی سیستمی ئیران دمۆکراتیک نییە. بەڵام مەترسی گەورە لە ناو ئیران خۆی دایە ، لە بواری سیاسی و دیپلۆماسی ئیران لە ناو ئیزۆلاسییۆنێک ژیان بکات. لە هەمانکاتدا ئەم دۆخە بە هاتنی رۆحانی بۆ سەر حکوومەت و رەوا کردنی دەسەڵاتی دەستی پێکرد. لە بەرامبەر ئەم سیاسەتانەدا دەبێت گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ئەرکی ئەخلاقی و ویژدانی خۆیان بزانن و وەک چۆن رێبەر ئاپۆ خاوەنداریەتی لە گەلی کوردی کرد ئەوانیش خاوەنداریەتی لە رێبەرتی بکەن.

ئازادی بۆ رێبەرایەتی نابێت تەنیا وەکوو ئازادی تاکە کەسی بەرچاو بگرین دەبێت وەکووتیکۆشین بۆ ئازادی کۆمەڵایەتی، ئازادی گەلێکی بەرچاو بگرین. پێویستە گەلی ئێمەی رۆژهەڵات کوردستان ئەو پرۆژەو پلانانەی کە رێبەرایەتی پێشکەشی کردوون ئەوانە لە ئامێز بکەن و پێشوازی بکەن و لە سەر ئەمەش کار وخەبات بکەن.

لە کۆتاییدا زیلان ڤەژین وتی چارەسەری کە بۆ هێڵی سێیەمین پێشبکەوێت نە سیستمی کاپیتالیزمە نە دەولەت و سیستمی هەنووکەیی، هێڵی سێیەمین سیستمی کۆمەلگای دمۆکراتیکی نەتەوەی دمۆکراتیکە .گەلی ئێمەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێ بە هاوپەیمانی لە گەڵ گەلان ئیران بە یەک دەنگی کار وخەبات خۆیان لەم چوارچێوەدا بەرێوببەن.