ئاریەن

کرماشان ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی خواردنی قارچکی ژەهراویی گیانیان لەدەست دا گەیشتە ١٠ کەس

بەرپرسی ناوەندی تەندروستی پارێزگای کرماشان ئەمرۆ ئاشکرای کرد کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە کرماشان بە هۆی خواردنی قارچکی ژەهراوییەوە گیانیان لەدەست داوە گەیشتوەتە١٠ کەس.

دوکتۆر ئیبراهیم شەکیبا ، لە وتوێژێکدا سەرەتا باسی لە ئاماری ژەهراویی بوونی هاوڵاتیانی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و رادەگەینێت تا ئێستا زیاتر لە ٥٧٠ کەسی ژەهراویی بوو گەیاندراونەتە نەخۆشخانە و ناوەندەکانی تەندروستی بەڵام لەو ڕێژەی ١٠کەسیان گیانیان لە دەست داوە.

وتیشی سەرەڕای وشیاریەکان لەو مەترسیە بەڵام هێشتاش کەسانی ژەهراویی بوو ، سەردانی ناوەندەکان دەکەن .

جێگای ئاماژەیە لە وەرزی بەهار دا شەپۆلێکی بارانی بەخۆر پارێزگای کرماشانی گرتەوە خەڵک بە خواردن قارچک ژەهراووی بوون و بە پێی سەرچاوەکانی هەرێمی زیاتر لە هەزار کەس رەوانەی نەخۆشخانەکان کرا و هەندێک لەو کەسانە تا ئێستا لە ژێر چاودێری پزشکی دان.