ئاریەن

دۆزینەوەی تەرمی سوتاوی کچێکی مێرمنداڵ لە ئابادان

لە کاتێکدا هێشتا بکەرانی تاوانی دەستدرێژی کردن بۆ سەر دوو کچی منداڵی ئەفغان دەستگیر نەکراون، بەرپرسێکی ئەمنی بۆ هەواڵنێری رکنا، ڕایگەیاندوە کە تەرمی کچێکی تەمەن ١٠ بۆ ١٢ ساڵان بە سوتاوی لە دەوروبەری شەقامی فڕۆکەخانەی ئابادان دۆزراوەتەوە.

ڕۆژی سێشەمە، تەرمی کچێکی مێرمنداڵ کە شوناسی نەزانراوە لەلایەن پۆلیسەوە لە دەوروبەری شەقامی فڕۆکەخانەی ئابادان دۆزراوەتەوە.

بەرپرسێکی ئەمنی کە نەیویستوە ناوی ئاشکرا بێت بۆ هەواڵنێری رکنا، ڕاگەیاندووە، ئەگەری هەیە هۆکاری کوشتن وسوتاندنی تەرمی ئەو کچە منداڵە، دەستدرێژی کردن بۆ سەری بووە و بۆ ئاشکرا نەبوونی تاوانەکە تەرمەکەی سووتێندراوە.

شایانی باسە، تا ئێستا شوناسی ئەو کچە نەزانروە و بۆلێکۆڵینەوە تەرمی کچەکە ڕەوانەی پزیشکی یاسای کراوە.

بارودۆخی ناهەمواری منداڵان لە ئێران، ناڕەزایەتی زۆری چالاکانی کۆمەڵایەتی لێکەوتوەتەوە و بەتایبەت ژمارەیەک لە مامۆستایان وچالاکانی پیشەی لە لێدوانێکی نووسراو دا، سەرەڕای ناڕەزایەتی بەرامبەر بە کارەساتی دەستدرێژی کردن بۆ سەر منداڵان و دەسدرێژی بۆسەر قوتابیانی خوێندنگەکان لەم سالانەی دوایدا،خوازیاری دەست لە کار کێشانەوەی وەزیری پەروەردەی ئێران بوون.