ئاریەن

بەسێ خۆزات: هەدەپە تاکە حیزبە بۆ تێکشکاندنى فاشیزمى ئاکەپە-مەهەپە

بەسێ خۆزات هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە داواى لە دەنگدەرانى ئەوروپا کرد، بەشداریى هەڵبژاردن بکەن و وتى “تاکە حیزبێک، کە دەتوانێت دەسەڵاتداریى فاشیستى ئاکەپە – مەهەپە تێکبشکێنێت، هەدەپەیە
وتیشی ئەو دیکتاتۆری دەیەوێت پاکتاوکردن و سڕینەوەى گەلی کورد بە بەسەرگەلی کورد دا بێنێت پێویستە تێکبشکێندرێت.

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەریى کۆما جڤاکێن کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەى یەنی ئۆزگیور پۆلیتیکا رایگەیاند، کورد، عەلەوی و رۆشنبیران، کە بە ناچاری کۆچیان بۆ ئەوروپا کردووە دەتوانن پلانى فاشیزمى ئاکەپە – مەهەپە تێکبشکێنن.

هۆزات بۆ ئەکادیمیسییەنەکان و رۆشنبیران لە ئەوروپا وتى “لە هەر شوێنێکى ئەم جیهانەدا بن، تێکۆشان، خاوەنداریکردن لە بەها مرۆی و دیموکراسییەکان، ئەرکی سەرەکیى ئێوەی رۆشنبیران و سیاسەتمەدارانە بۆ دروستکردنى تورکیایەکى ئازاد و دیموکراتیک”.

بەسێ هۆزات ئاماژەى بە میکانیزمەکانى فاشیزمى ئاکەپە – مەهەپە کرد و وتیشى، ئەو دیکتاتۆرییەتە دەیەوێت پاکتاوکردن و سڕینەوەى گەلی کورد بە تەواوەتى ئەنجام بدات.

هۆزات داواى لە دەنگدەرانى ئەوروپا کرد و رایگەیاند “ئەگەر ئەو دیکتاتۆریەتە فاشیستە لە هەڵبژاردنى ٢٤ى حوزەیراندا سەربکەوێت، ئەوە پێش هەموان کورد، عەلەوی و ژن و هەروەها هەموو مرۆڤایەتى زیانێکى زۆر گەورەى بەر دەکەوێت، چونکە ئەو رژێمە فاشیستە کۆمەڵکوژکارە پەلوپۆى خۆى بڵاودەکاتەوە و دەسەڵاتەکەى و ئەوەى دەیەوێت لە دژی هەموان ئەنجامى دەدات.

بۆیە ئەگەر لە هەڵبژاردنى ٢٤ى حوزەیراندا هەدەپە بەربەستەکە تێپەڕێنێت ئەوا رژێمى فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە لە مێژوودا گەورەترین زیانى بۆ تێکچوون و تێکشکاندن بەردەکەوێت و لەسەر تەختەکەیەوە بە تەوقى سەرەوە دەدات بە زەویدا. ئەو دۆخە دەرگا بەڕوویى دیموکراسیدا دەکاتەوە و دەبێتە سەرەتای قۆناغێکى نوێ.

بۆیە دەنگەکانى ئەوروپا گرنگ و چارەنووسسازن. بۆ ئەوەى هەدەپە بەربەست تێپەڕێنێت پێویستی بە دەنگى گەلەکەمان لە ئەوروپا، پێویستى بە دەنگى ئەو دۆستانە و هاووڵاتییانى تورکیا هەیە، کە لایەنگرانی بە دیموکراتیکردنى تورکیان.

جا ئەوانەى لە ئەوروپا دەژین و هەر مرۆڤێک کە دەیەوێت تورکیاى ئازاد، یەکسان و دیموکراتیک دروست بێت، دەنگ بە هەدەپە بدەن. ژمارەى هاووڵاتییانى کورد و عەلەوی لە ئەوروپا زۆرە. رژێمى فاشیستى ئاکەپە – مەهەپە کوردان و عەلەوییەکان رووبەڕووى کۆمەڵکوژى دەکاتەوە. ئەگەر لە هەڵبژاردندا سەربکەوێت، دەیەوێت ئەو کۆمەڵکوژییە تاوەکو سڕینەوەى تەواوەتى درێژە پێبدات. لەبەر ئەوەشە کە دەبێت بە پێداگرییەوە مرۆڤی کورد وعەلەوی بچنە سەر سندوقەکانى دەنگدان و دەنگ بە هەدەپە بدەن و ئەرکى خۆتان بۆ هەڵوەشاندنەوەى دەسەڵاتدرایى فاشیزم جێبەجێ بکەن.