ئاریەن

پەرلەمانی سویسرا: کورد دەبێت بەشداری دانیشتنەکانی ئاشتی ببێت

پەرلەمانی فیدرالی سویسرا تاوانەکانی سوریا بە تاوانی جەنگی ناودەنێت و بانگەوازیی کۆمەڵگای نێودەولەتی دەکات، کە بە بەشداربونی کورد خولێکی نوێی دانیشتنی ئاشتیی دەستپێبکرێت.

دوێنێ لە پەرلەمانی فیدراڵی سویسرا ، گفتوگۆ لەبارەی ئەو ڕەشنوسەی کۆمسیۆنی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانیان کردو پەرلەمانتاران ئەو ڕەشنوسەیان پەسەند کرد.

لەو دانیشتنەی پەرلەمانی سویسرادا ، بانگەوازی لەنەتەوە یەکگرتوەکان کرا ، کە ئاگربەست لەسوریا ڕابگەیەنرێت و قۆناغێکی نوێی ئاشتی دەستپێبکاتەوە.

هەروەها باس لەوەش کرا، کە سویسرا پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و پێشێلکردنی مافە نێودەوڵەتییەکان لە سوریا بە توندی شەرمەزار دەکات.

ئاماژە بەوەشدرا، کە پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەشداربوونی کورد قۆناغێکی نوێی ئاشتی لە سوریادا ڕابگەیەنێت.