ئاریەن

کابین و چادری خەڵکی لێقەوماوی سەرپێڵ زەهاو لە ئاگردا سوتا

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە هۆکاری کەمتەرخەمی کاربەدەستانی ڕژێمی ئێران ڕوداوی تازە لە سەرپێڵ زەهاو ڕودەدات و تا دێت ڕەوشی نالەباری ژیانیان بەرەو خرابتر دەڕوات. لەو چوارچێوەیەدا دوێنی چادر و کابینی ئەو خەڵکە لیقەوماوە لە ئاگردا سوتا.

بە هۆکاری نەبونی پێداویستی ئەمنیەتی ڕۆژانە زۆریەک لە چادرەکانی خەڵکی سەرپێل زەهاو توشی ئاگر کەوتنەوە دەبێت.
دوێنی لە شاری سەرپێل زەهاو کابین و چادری لێقەوماوان سووتا و بە خۆشحالییەوە هێچ زەرەرێکی گیانی لێنەکەوتەوە.

سەرچاوە ناوخۆیەکان باس لەوە دەکەن کە لە کاتی ئاگر کەوتنەوەکەدا بە هاوکاری خەڵکی ناو چادرەکان توانرا لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە بکوژیننەوە هاوڵاتیان باس لەوە دەکەن کە ماشێنی ئاگر کوژێنەوە ئەوە بۆ جاری دوەم کە لە کاتی ئاگر کەوتنەوەدا بە بەتاڵی دەگاتە شوێنی ڕوداوەکان.

ئەمە لە کاتێکدایە کە کار بەدەستانی ڕژێم بە تەواوی کەمتەرخەمن لە هاوکاری کردن و ناردنی پێداوێستی بۆ خەڵکی سەرپێڵ زەهاو ڕەوشی ئەو خەڵکە تادێت بەرەو خرابی دەچێت.