ئاریەن

کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە جەژنی زمانی کوردی پیرۆزکرد

کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە، جەژنی زمانی کوردی پیرۆزکرد و ڕایگەیاند، کە گرنگی و واتای پیرۆزکردنی جەژنی زمانی کوردی، بە پەیوەستە بە پووچەڵکردنەوەی سیاسەتی لەناوبردنی هونەریی و کۆمەڵگەیی کورد.

کۆمیتەی پەروەردەی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، بەبۆنەی جەژی زمانی کوردییەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەدا، هاتووە: مسۆگەرکردن و گەیاندنە ئامانجی شۆڕشی کوردستان، بە پێشخستنی هەنگاوی ستراتیژیی پەروەردەی نەتەوەی دیموکرات، ڕۆژ بەڕۆژ پێشدەکەوێت و بەردەوام دەبێت.

ئەوەش هاتووە: بەردەوامیدان بە جەژنی زمانی کوردی، بە گەورەکردنی تێکۆشانی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو هێزە شۆڕشگێڕەکان و هێزی گەریلا دەبێت.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکەدا، هاتووە: دەوڵەتانی داگیرکەر و فاشیست، سەدان ساڵە سیاسەتی مەترسیدار لەسەر زمانی کوردی بەڕێوەدەبەن، قەغەکردن و قڕکردن بەسەر کورداندا دەسەپێنن، دەوڵەتانی داگیرکەر، بەمەبەستی توواندنەوەی زمان و کەلتووری گەلی کورد، خوێندگاکانی خۆیان هەتا گوندە دوورەدەستەکانیش برد و مامۆستای ئەندامی شەڕی تایبەتیان ناردە ئەو خوێندنگایانە، بۆ ئەوەی منداڵانی کورد هەموو نیشانەکانی کۆمەڵگەییبوونی خۆیان لەبیربکەن، تەنانەت خواردنی دەستی دایکانی کوردیشیان لێ قەدەغە دەکردن، بەکارهێنانی وشەیەکی کوردی، دەبووە هۆکار بۆ ئەوەی بە لێدان و ئەشکەنجەدان سزابدرێن.

هەر لە پەیامەکەدا، هاتووە: ئێمە باش دەزانین، کە ئەگەر ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک هەست بە هەبوونی کورد و زمانی کوردی بکەن، ئەوە لەسایەی بەرخۆدان و تێکۆشانی بێوچانی ٤٠ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ، گەل و بزووتنەوەی ئازادیی کوردستانە.

کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە، دەشڵێت: گرنگی و واتای پیرۆزکردنی جەژنی زمانی کوردی، بە پەیوەستە بە پووچەڵکردنەوەی سیاسەتی لەناوبردنی هونەریی و کۆمەڵگەیی کورد.