ئاریەن

ژمارەی کورسی سەرجەم لایەنەکانی عێراق

بە پێی ئەم خشتەیەی کە زۆربەی میدیاکانی عێراق بڵاویان کردووەتەوە، ژمارەى کورسی سەرجەم لایەنەکان بەم شێوەیە دیاری کراوە، بەڵام خشتەکە هێشتا لەلایەن ئەنجومەنى کۆمسیارانى عێراقەوە دوابڕیاری لەسەر نەدراوە.

بە پێی ئەم خشتەیە هەر یەک لە نەوەى نوێ  ٤ کورسی و کۆمەڵی ئیسلامی ٣ کورسی و بزوتنەوەی گۆڕان ٥  کورسی  و یەکگرتووی ئیسلامی ٢  کورسی بە دەستهێناوە.

هەروەها پارتى دیموکراتی کوردستان ٢٣ کورسی و یەکێتى نیشتمانی کوردستان ١٧ کورسی و هاوپەیمانى ٢ کورسی و لیستى نیشتمان هیچ کورسییەکی بە دەستنەهێناوە.

هاوکات لەسەر ئاستى عێراقیش لیستەکەى موقتەدا سەدر زۆرترین کورسی بە دەستهێناوە کە ٥٤ کورسییە و دوای ئەویش هاوپەیمانى فەتح دێت کە ٤٧ کورسی بە دەستهێناوە.

لیستەکەى حەیدەر عەبادیش کە سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراقە بە پلەى سێیەم دێت و تەنها ٤٢ کورسی بە دەستهێناوە.