ئاریەن

بە هۆی تەقینی مین منداڵێک دەستەکانی و چاوی لە مەریوان لە دەستدا

دوای ئەوەی کە دوێنی لە یەکێک لە گوندەکانی شارۆچکەی سەوڵاوای سەر بە مەریوان منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵان بە هۆی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکان شەڕی ئێران و عێراق هەر دوو دەستی و چاوی لە دەستدابو ڕەوشی تەندروستی نالەبارە.

بەپێی زانیاری بەدەستخراو ئەو مێرمنداڵە ناوی شایان فەرجیە لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی رابردوو لە ڕێگای نێوان مەریوان_سنە لە نزیک گوندی “پێچوێن” سەر بە ناوچەی “کەڵاتەرزان” لە کاتی ئیتسراحەت کردن چەند میترێک دوور لە بنەماڵەکەی مینەکەی پێدا تەقیەتەوە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو بنەماڵەیە، شایان فەرەجی” گوێی و هێندێک لە لەشی بە هۆی تەقینەوەی ئەو مینە بریندار بووە و هەر دوو دەستی و هەروەها چاوێکی لە دەست داوەو لە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە لەبەر خرابی باری تەندروستی گومان دەکرێت چاوەکەی کەشی لەدەستبدات.

لەلایەکیترەوە ئەمڕۆ ۲۴ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بەناوی ،خالید ، خەڵکی گوندی گوڵاوێی سەر بە شاری پیرانشار دەکەوێتە سەر مین و لاقێکی خۆی لە دەست داوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو ئەم کارەساتە لە کاتی پەڕێنەوەی ناوبراو لە رێگای ” دەستارە ” رودەدات و جیا لە لەدەست دانی لاقێکی خۆی بە سەختیش بریندار بووە.