ئاریەن

پارتی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی توركیا: ده‌نگی ئێمه‌ بۆ هه‌ده‌په‌ و ده‌میرتاشه‌

پارتی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی توركیا ڕایگه‌یاند, كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیادا، پشتگیریی هه‌ده‌په‌ و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌كه‌ن.

لیژنه‌ی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتوو-ی توركیا په‌ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ژێر چه‌تری پارتی دیموكراتی گه‌لان – هه‌ده‌په‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن له‌ هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌ به‌رانبه‌ر فاشیزمی ئاكه‌په‌ له‌ژێر چه‌تری هه‌ده‌په‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن.

«ئێمه‌ داوا له‌ هه‌موو كه‌س ده‌كه‌ین كه‌ له‌ دژی فاشیزمی ئاكه‌په‌ ده‌نگی خۆیان به‌ هه‌ده‌په‌ و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بده‌ن. داوا له‌ هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌ین كه‌ خاوه‌نداری له‌ چاره‌نووسی خۆیان بكه‌ن و تێكۆشانیان گه‌شتر بكه‌ن. نه‌ك سندووق، به‌ڵكوو تێكۆشانی ئه‌و گه‌لانه‌ی كه‌ خاوه‌نداره‌تی له‌ چاره‌نووسی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌ستنیشان ده‌كات.»