ئاریەن

شەرڤانان چەتەکانی داعشیان لە ڕۆژهەڵاتی چەمی فورات گەمارۆداوە

شەڕڤانانی قەسەدە لە قۆناغی کۆتایی هەڵمەتی گەردەلولی جزیرە-دا، گەشتنە گوندی باخۆز-ی سەر ڕووباری فورات و چەتەکانی داعش-یان لە ڕۆژهەڵاتی چەمی فورات گەمارۆداوە.

ئەمڕۆ، شەڕڤانانی قەسەدە لە ١٣-یەمین ڕۆژی قۆناغی کۆتایی هەڵمەتی گەردەلولی جزیرە-دا، چوونە گوندە باخۆز-ی ڕۆژهەڵاتی چەمی فورات و نزیکبوونەتەوە لە شارۆچکەی حەجین.

شەڕڤانان هەموو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی چەمی فوریات-یان گەمارۆداوە، کە تا ئێستا لەژێر چنگی چەتەکانی داعش-دان.

گوندی باخۆز خاوەن گرنگییەکی ستراتیژییە و دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکیی شارۆچکەی حەجین، کە مۆڵگەی کۆتایی داعشە لەسەر سنووری  سوریا-عێراق و ڕۆژهەڵاتی چەمی فورات.