ئاریەن

سزای تەمەلی: هەدەپە تورکیا ڕزگار دەکات

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە سەزای تەمەلی لە میانەی چالاکی بۆ هەڵبژاردنی مانگی حوزەیران لە بارەگای هەدەپە لە ئیزمیر چاوپێکەوتنێکی لەگەل ڕۆژنامەوانان ئەنجامدا. لەو چاوپێکەوتنەدا ژمارێکی زۆر ڕۆژنامەوان ئامادە بوون.

تەمەلی وەڵامی ڕۆژنامەوانانی دایەوە و دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران ڕاوبۆچونی خۆی دەربڕی.

تەمەلی ئاشکرای کرد کە هەڵبژاردنی مانگی حوزەیران زۆر هەستیارە و وتی:”ئەمە یەکەمجارە کە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پەرلمان پێکەوە ئەنجام دەدرێت. هەڵبژاردنەکانی پەرلمان  ئازادی و دیموکراسی دیاری دەکات.

تەمەلی ئەوەی هێنایە سەر زمان کە بوونی هەدەپە لە پەرلمان بۆ دیموکراتیک بوون وئازادی تورکیا گرنگە و هەروەها وتی: بەربژێری ئێمە بۆ سەرۆککۆماری سەلاحەدین دەمیرتاش نە تەنیا بۆ هەدەپە بەڵکو بۆ هەموو تورکیایە.

 ئە تەنیا بۆ هەدەپە نییە. بەڵکو هەمو پیکهاتەکانی دیکەش ئەو داواکاریەیان هەیە. ئێمە هیوا دەکەین کە لە خولی یەکەم و دوویەم دا دەمیرتاش سەر بکەوێت. هەروەها چاوەڕوان دەکەین کە هەدەپە لە هەڵبژاردنی پێشو دەنگی زۆرتر بەدەسی بهێنێت.

تەمەلی باسی لەوە کرد کە هەرێمی ئیق-ی وشاری ئیزمیر لە بورای ناسنامەی گەلاندا هەرێمێکی گرنگە و وها درێژەی بە قسەکانی دا: ” هیوای ئێمە بە گەلی ئیزمیر زۆرە. ئیزمیر شاری دیموکراسییە. بۆیە کاتی ئەوەیە کە جوڵانەوەی دیموکراسی زۆرتر بێت.دەبێت ئێمە پێکەوە ئەو سەدەی کە لەبەردەم دیموکراسی دروستکراوە تێک بدەین. ئەو بەربەستە نەتەنیا لە پێش هەدەپەیە. بەڵکو لە پێش یەکیەتی و هاوپەیمانی گەلاندایە.لە پێش دیموکراسی تورکیادایە. لەپێش  هاوپەیمانی گەلاندایە. ئێمە هاوپەیمانی گەلان پێک بهێنین.  ئێمە هیوادارین هەمو باوەڕە جیاجیاکان، ناسنانە جیاجیاکان پێکەوە لە ناو یەکیەتیێکدا ژیان بکەین.

هەدەپە لە ٧ی حوزەیران/٢٣ پوشپەر و ١ی مژدار/٢٠ سەرماوەز ئامانجەکانی خۆی پێکا. دەبێت لە ٢٤ی حوزەیران-شدا هەمان سەرکەوتن بەدەست بهێنێت. ئێمە هەموو گەلی تورکیا پێکەوە دیموکراسی لە تورکیا سەر بخەین.

تەمەلی دەستنیشانی کرد کە بەربەستی گەورە لە پێش دیموکراسیدا دروست بووە و وتی: ئەگەر دیموکراسی سەر نەکەوێت ئەوە تورکیا بکەوێتە ناو تاریکستانیک. گەلی تورکیا لە ١٦ نیساندا لە هەمبەرسیاسەتەکانی سەرۆککۆماردا خۆیان نیشاندا . ئێمە باوەڕمان وایە جارێکی دیکە ئاوەها هەڵویستێک نیشان بدەن.

گەل جارێکی دیکە وتی ” تەمام” و هەڵوێستی خۆی نیشاندا. ئێمە دەڵێین کات کاتی گۆڕانە.

ئێمە دەڵێین کە دەگؤڕدرێت و تۆ دەتوانی بیگۆڕی، ئێمە داوا لە هەر کەسێک دەکەین کە بچنە پای سەندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن.

تەمەلی دەستنیشانی کرد بەرنامەی پارتەکەی خۆیان ڕۆژی دووشەممە لە ڕێکەوتی ١٤ی گوڵان /٢٤ی بانمەڕ لە بارەگای سەرەکی پارتەکەیان لە ئەنقەرە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکەن و ئەوە ڕێگە چارە وپلانی چارەسەری تورکیایە.

تەمەلی ئەوەی هێنایە سەر زمان کە ئەوان دەیانەوێت کە ئەو پرۆژەیە بگۆڕن وناڕەزایین و وتی:  کە تورکیا پیویستی بە پەیمانێکی نوێی کۆمەڵایەتی هەیە. دەبێت هەموو گەلی تورکیا پێکەوە ئەو پەیمانە کۆمەڵایەتییە قبول بکەن. پێویستی بە پەیمانێکی نوێ هەیە. ئێمە دەڵێین وەڵاتێکی هاوبەش ودیموکراتیک دابمەزرێنین.

تەمەڵی وتی کە حکومەتێک کە تورکیای خستووەتە ناو قەیرانی ئابووری ئیستا دەیهەوێت بەوە بانگەشە بۆ خۆی بکات وەک ئەوەی کە ئەوان بەرپرسی ئەو قەیرانە نین.

تەمەلی ئاماژەی بە دەستگیرکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش کرد و وتی: گرتنی دەمیرتاش ئابڕووچوونە بۆ تورکیا. تەمەلی  ئاشکرای کرد کە ئەم هەڵبژاردنە لەناو باری نائاساییدا ئەنجام دەدرێت و هەمیش لەسەر هەدەپە و بەربژێرەکەی هەدەپە دەمیرتاش باری نائاسایی هەیە.

تەمەلی ئەوەی خستە ڕوو کە هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە  هاوپەیمانیێکی قیزەونە و بەم جۆرە کۆتایی بە قسەکانی هێنا:” ئەو هاوپەیمانییە زیاتر مامەڵیکی قیزەونە.