ئاریەن

کۆڵبەریەکی بریندار داوای هاوکاری لە هەموو کەسێک دەکات

کۆڵبەرێک کە لە چەند مانگی رابردوو دا لە بەرزاییەکانی هەرێمی هەورامانەوە کەوتبووە خوارەوە ، ئێستاکە لە دۆخێکی دژواردایە و داوای هاوکاری لە هەموو کەسێک دەکات.

ئەو کۆڵبەرە ناووی موختار ئەمینی و خاوەنی ژن و منداڵە و لە کاتی کۆڵبەری دا لە کێویی تەتەی هەوارامانەوە بەربوویەوە و لە ئەنجام دا جمگەکانی پشتی شکاوە.

موختار بۆ بژویی ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی خەریکی کۆڵبەرییی بوو و ژیانی بەردوام لە مەترسی راودوونان و گوشاری لەسەر بوو و ئێستاکە ٥ مانگە لە ناو جێگا کەوتووە.

چالاکانی مەدنی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن ئەو هاوڵاتیە لە ئێستا پێویستی بە هاوکاری بەپەلە هەیە و بنەماڵەکەی لە بواری ماڵی و رۆحیەوە لە ناو نیگرانی دان.

کۆڵبەری و کاسبی لەسەر سنوورە مەترسیدارترین کارە چوونکە بەردەوام لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێران رووبەرووی کوشتن و بریندار کردن دەبنەوە و هیچ ناوند یا خود سەندیکایەک نیە کە پشتیوانیان لێ بکات.