ئاریەن

لە عەفرین حەوت سەرباز و چەتەی تورکیا کوژران

لە ئەنجامی شەڕێکی قورسدا لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگە و سوپای تورکیا و چەتەکانی، حەوت سەرباز و چەتە کوژران.

بەگوێڕەی ڕاگەیەندراوێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە، شەوی ڕابردوو لە دەوروبەری شەرای سەربە عەفرین لە ئەنجامی چالاکییەکی شەڕڤاناندا حەوت سەرباز و چەتەی سوپای تورکیا کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە ڕایگەیاند: لە شەوی ڕابردووەوە لە گوندەکانی مەیدانک، قورت قلاق و کەفەر ڕوومەی سەربە شەرا شەڕێکی قورس لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگە و سوپای داگیرکەری تورکیا ڕوودەدات، سوپای تورکیا لە شەوی ڕابردووەوە ئەو ناوچانەی شەڕیان تێدا ڕوودەدات بۆردوومان دەکات.

لە کۆتاییدا یەپەگە ڕایگەیاندووە: لە ئەنجامی ئەو شەڕانەدا حەوت سەرباز و چەتەی سوپای تورکیا کوژراون.