ئاریەن

رژێمی ئێران ئاگر لە کەلوپەلی کۆڵبەران بەردەدات

هێزەکانی رژێمی ئێران ، لە شاری پیرانشار-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگریان لە کەلوپەلی کۆڵبەران و کاسبکاران بەردا.

بەپێی ئەو زانیاریەی خۆجێییەکان کە لە ناوچەکە بەدەست گەشتوون ، هێزەکانی سەر سنووری رژێمی ئێران لە سەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان لە شاری پیرانشار دەستیان بە سەر شتومەکی ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی ئەو شارەدا گرت و دواتر ئاگریان تێبەرداوە.

ئەم کردەوەی هێزە چەکدارەکانی رژێم لە کاتێکدایە کە نزیک بە یەک مانگە هەمو دەروازە سنوورەکانی نێوان باشوور وڕۆژهەڵات-ی کوردستان-یان داخستووە و ڕێگە بە کۆڵبەرانی کورد نادەن کە لەم دەروازانەوە هاتووچو بکەن.

داخستنی دەروازە سنوورییەکان ناڕەزایەتی بەربڵاوی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی لێکەوتووەتەوە بە جۆرێک دوکانداران شاری بانە نزیک بە یەک مانگە بازار ودوکانیان داخستووە.

دەسبەسەرداگرتن و ئاگرتێبەردانی شتومەکی کۆڵبەرانی کورد، لە لایەن هێزە نیزامییەکانی ئێرانەوە لە حاڵێکدایە کە هاووڵاتییانی کورد، بە هۆی بێکاری و نەبوونی هەلی کار  بە ناچاری ڕوو لە پیشەی  مەترسیداری کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکان دەکەن.