ئاریەن

لە تاران هێرش کرایە سەر خۆپیشاندانی مامۆستایان

لە تارانی پایتەختی ئێران و چەند شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مامۆستایان و خانەنشینانی وەزارەتی پەروەردە دژی بە ئەهلی کردنی پەروەردە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

ئەمڕۆ لە تارانی پایتەخت و چەند شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مامۆستایانی ناڕازی و خانەنشینان لە بەردەم ناوەندی بەرنامە و بودجەی وڵاتی ئێران گردبوونەوە، پۆلیس هێرشی کردە سەر ئەو خۆپیشاندانە.

هاوکات بە تاران لە شارەکانی مەریوان و سەقزی سەربە سنە و کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەردەم ناوەندەکانی پەروەردەی ئەو شارانە گردبوونەوەی مامۆستایان ئەنجامدرا.

مامۆستایان لەو خۆپیشاندانەدا دژایەتیان دەربڕی سەبارەت بە ئەهلیکردنی پەروەردە لە وڵاتدا و ڕایانگەیاند، کە بە وەرگرتنی پارە لە خوێندکاران و ئەهلیکردنی خوێندن مافی خوێندنی بێ بەرامبەر لە هاوڵاتیان زەوت دەکرێت.

مامۆستایان هەروەها دروشمی “نان، کار، ئازادی” و “بیمە مافی مامۆستایە”یان وتەوە.