ئاریەن

شاندێکی ئەوروپا گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان

شاندێکی ئەوروپا لە دەرگای سنووریی سێملکاوە گەیشتە کانتۆنی قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان.

شاندەکە لە، جولیا وەرد پەرلەمانتاری یەکێتی ئەوروپا لە ڕۆژئاوای بەریتانیا، سارا ژین ئەندامی یەکێتی سکۆتلەندا، كيركوكس كانت دەرهێنەریی سینەمایی و چەند پارێزەرێکی ئەورپی پێکدێن.

شاندەکە لەلایەن ئەندامانی پەیوەندییەکانی کۆنگرە ستار، وەهیبە چەتۆ، سەنا خەلیل، فریال حەسەن-ەوە پێشوازییان لێکرا.

بڕیارە شاندەکە سەردانی شاروشارۆچکەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا بکەن و لەگەڵ ئەنجومەن و ڕێکخراوەکانی سنوورەکەدا کۆببنەوە.