ئاریەن

بوڵدان نامەیەکی بۆ ئەو ژنە نارد کە لەگەڵ کۆرپەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە، نامەیەکی نارد بۆ مامۆستا ئایشە، کە لەگەڵ منداڵە تەمەن شەش مانگانەکەی ڕەوانەی زیندان کراوە.

ئەمڕۆ، پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، نامەیەکەی بۆ مامۆستا ئایشە نارد و بە “مامۆستا و خۆشکی خۆشەویستم” ناوی برد.

لە نامەکەدا، پەوین بوڵدان نووسیوویەتی: دوو ساڵ بە سەر ئەو بەرنامەیەدا تێدەپەڕێت، کە تۆ تێیدا وتت، با منداڵان نەکوژرێن و دایکان نەگیرێن، هەر لە سەر ئەو بەرنامەیە ئەمڕۆ تۆیان سزاداوە، دەیانەوێت لە ڕێگای تۆوە هەموو ئەو کەسانە بتۆقێنن، کە هەوڵ بۆ پاراستنی مافی منداڵان و مرۆڤ دەدەن، دەیانەوێت لە ڕێگای تۆوە هاواری ئەو ئازارانەی بە سەر مرۆڤیان هێناوە کپ بکەن.

ئەوەشی نووسیوە: لە هیچ ئایین و وڵاتێکدا پاراستنی مافی مرۆڤ وەک تاوان لەقەڵەم نادرێت، کەس ناتوانێت ئەو بێ یاساییەی لە دژی تۆ و منداڵەکەتدا ئەنجام دەدرێت قبوڵ بکات.

لە کۆتایی نامەکەشدا، هاوسرۆکی گشتیی هەدەپە نووسیوویەتی: چاوی تۆ و دەران ماچ دەکەم و بەڵێنتان دەدەمێ، کە لە وڵاتێکی ئازاد-دا بژین، کە تێیدا شوێنی منداڵەکان لە زینداندا نەبێت.