ئاریەن

سوپای تورکیا و چەتەکانی لە عەفرین دەستدرێژیی سێکسییان کردە سەر ژنێکی دووگیان

لە دوای داگیرکردنی کانتۆنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیا و چەتەهاوپەیمانەکانیەوە چەندین تاوانی دژە مرۆییان ئەنجام داوە لە شارۆچکەی جندرێسی سەر بەعەفرین چەتەکانی سەر بەسوپای تورکیا ژنێکی دوگیانیان ڕفاند و دەستدرێژی سێکسیان کردە سەر .

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار لە سەر زاری سەرچاوەیەکەوە لە جندرێس ، ئەمڕۆ بڵاوی کردۆتەوە کە چەتەکانی سەر بەدەوڵەتی تورکیا ژنێکی دوگیانیان ڕفاندوە و پاشان ژنەکە لەرێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە بە کەسوکارەکەی ڕآگەیاندوە کە چەتەکان دەستدرێژی سێکسیان کردۆتە سەری .
ئەو سەرچاوەیە وتوشیەتی کە ئەو ژنە بەهۆی مامەڵەدڕندانەکەی چەتەکانەوە منداڵەکەی لەبار چوە ،بەڵام شوێنی ژنەکە نەزانراوە.

بنەماڵەی ئەو ژنە ڕفێندراوە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکان دەکەن کە کچەکەیان ڕزگاربکەن و سوپای تورکیاو چەتەکانی لەو کردەوە دڕندانەیە بوەستێنن.

هەروەها لە شارۆچکەی شیەش سوپای تورکیا ژنێکیان بەناوی خەدیجە حەج قەدوریان بەرەوە شوێنێکی نادیار ڕفاندوەو پارەو ئۆتۆمبیلی ماڵی ئەوژنەشیان دزیوە.

پێشتریش لەناوەندی عەفرین ئەوە ئاشکرابوە کە سوپا و چەتەکانی تورکیا بەهامان شێوەی چەتەکانی داعش سەرپۆش و جلوبەرگی زۆرە ملێیان سەپاندوە و بەردەوامن لە توندوتیژی و کوشتن و ڕفاندن و دەستدرێژی و تاڵانکاری ئەنجام دەدەن .