ئاریەن

لە هێرشى گەریلادا بۆ سەر بنکەى سەربازانى تورکیا لە بەستا چەندین سەرباز کوژران و برینداربوون

هێزەکانى گەریلا لە ناوچەى بەستای شرنەخ لە بنکەى سەربازانى تورکیایان دا و بەلانیکەمەوە ٣ سەرباز کوژراون و چەندین سەربازى تریش برینداربوون.

بەپێى زانیارییە هەرێمییەکان، لە دواى هێرشى هێزى گەریلا بۆ سەر بنکە سەربازییەکە شەڕ ڕوویداوە.

سەرچاوە هەرێمییەکان رایانگەیاند، بەلانیکەمەوە ٣ سەربازى تورکیا کوژراون و چەندین سەربازى تریش برینداربوون.

سوپاى تورکیا بە کۆپتەر تەرمی کوژراوەکان و هەروەها بریندارەکانى گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەى حکومیى شرنەخ.

جموجوڵى سەربازى لە ناوچەکە بەردەوامیى هەیە.

تاوەکو ئێستا هەپەگە لە بارەى ئەو چالاکییەوە راگەیاندراوى بڵاونەکردووەتەوە.