ئاریەن

پێنج سەربازی تورکیا کوژران و برینداربوون

لە سنووری شارۆچکەی بازیدی سەر بە ئاگری، دوو سەربازی سوپای تورکیا کوژران و سێیانی دیکەش برینداربوون.

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی لە ئەنجامی شەڕێکدا لە نێوان هێزەکانی گەریلا و سوپای تورکیا، پێنج سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و برینداربوون.

هاوکات، سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە، کە ڕۆژی هەینی ژمارەیەکی زۆر ئامبوڵانس و ئۆتۆمبێلی سەربازیی ڕەوانەی بازید کراون.

ئاژانسە تورکییەکان باسیان لە کوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی سێ سەربازی دیکە کردووە.

جێگای ئاماژایە، کە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، هێشتا لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوی بڵاونەکردووەتەوە