ئاریەن

پژاک یادی شەهید کەمال و شەهید سدیقی کردەوە

مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان- پژاک، ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی تیرۆرکردنی شەهید کەمال شێخ سادە و سدیق ساڵیاوایی بڵاوکردەوە و حکومەتی ئێرانی بە بەرپرسی ئەو تیرۆرە لەقەڵمەدا.

ئەمڕۆ مەجلیسی پژاک لە دووەمین ساڵیادی تیرۆربوونی شەهید کەمال و شەهید سدیقدا، یادی ئەو دوو شەهیدەی کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوی پژاک دا هاتووە: شەهید کەمال ساڵانێکی درێژ بە ڕۆحییەتییەکی ماندوونەناسەوە تێکۆشا، ئەو نوێنەرێکی ڕاستەقینەی بزوتنەوەی ئاپۆیی بوو، کاریگەرییەکانی بە سەر کۆمەڵگاوە دیارە.

لە ڕاگەیەندراوەکە دا ئاماژە بەوەشدراوە، کە شەهید کەمال و شەهید سدیق لە ڕۆژی ١٣ی نیسانی ساڵی ٢٠١٦دا لە هێرشێکی تیرۆریستیدا ڕفێندران و پاشان تیرۆرکران، ئەو هێرشە لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بە مەبەستی ترساندن و تۆقندنی گەلی ئازادیخوازی کورد ئەنجامدرا.

پژاک هەروەها جەختیکردووەتە سەر، بەدواداچوون بۆ دۆسییەی شەهید کەمال و شەهید سدیق و ڕایگەیاندووە، کە بەردەوام دەبن لە تێکۆشان بۆ دادخوازی بۆ دۆسییەکەی.