ئاریەن

لە لایەن گەریلاوە گورزی سەخت لە سوپای تورکیا درا

گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە ناوچەکانی لێلکان و شرناخدا لە دژی سوپای تورکیا چالاکیان ئەنجامدا و گورزی سەختیان لێدان.

هەپەگە ڕایگەیاند: گەریلاکانمان دوێنێ کاتژمێڕ ٠٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە گردی علی درێژی سەربە ناوچەی لێلکان، کە دەکەوێتە سەر سنوورەکانی باشوری کوردستان، لە دژی هێزەکانی سوپای تورکیا چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا گورزی سەخت لە پێگەکانی سوپای تورکیا درا، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانراوە.

لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: ڕۆژی ١٢ی نیسان کاتژمێر ١٢:٤٥ خولەکی نیوەڕۆ، لە گردی لەزگینی سەربە شرناخ چالاکییەکی دیکە لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا گورز لە پێگەکانی سوپای تورکیا درا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورکیا لەو چالاکییەشدا نەزانراوە.