ئاریەن

دەوڵەتی تورکیا سێ برای لە شیلادزێی کۆمەڵکوژ کرد

ئەو سێ برایەی لەدوای بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا بێ سەروشوێن بوون، تەرمەکانیان دۆزرانەوە.

 پاش ئەوەی فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گوندی نێروە سیتۆی سەربە شیلادزێی دهۆکیان بۆردوومان کرد، سێ برا لەو ناوچەیە بێ سەروشوێن بوون، ئەمڕۆ تەرمی هەر سێ براکە دۆزرانەوە و ئاشکرابوو، کە لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانە شەهیدبوون.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە ڕاگەیاندنە تورکەکان ڤیدیۆیەکیان لە کاتی بۆردوومانەکە بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا سێ کەس هێسترێک باردەکەن، هاوڵاتیانی گوندەکە پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ئەو ڤیدیۆیە هەر لەو ناوچەیە گیراوە کە ئەو سێ برایە تێیدا کۆمەڵکوژکراون.