ئاریەن

چه‌ته‌کانى داعش هێرشیان کرده‌سه‌ر تاوه‌ره‌کانی گواستنه‌وه‌ی کاره‌بای که‌رکوک

به‌هۆی هێرشی چه‌ته‌کانی داعش-ه‌وه‌، کاره‌بای نیشتیمانی که‌رکوک پچڕا، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی کاره‌بای باکوری عێَراق-یش ده‌ڵێت: ٤٠٠ که‌یڤی کاره‌بای که‌رکوک به‌هۆی هێرشه‌که‌وه‌ که‌می کردووه‌.

شه‌وی ڕابردوو چه‌ته‌کانى داعش هێرشیان کرده‌ سه‌ر هێڵی گواستنه‌وه‌ی کاره‌بای که‌رکوک که‌ له‌ به‌غداوه‌ ڕاکێشراوه‌ بۆ شاره‌که‌ و تاوه‌رێکی کاره‌بایان ته‌قاندوه‌ته‌وه‌.

قه‌یس ڕه‌زوانی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی کاره‌بای باکوری عێراق، به‌ ئاژانسی ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاندووە:” شه‌وی ڕابردوو له‌ نزیک دیاله‌، چه‌ته‌کانی داعش تاوه‌ره‌کانی گواستنه‌وه‌ی کاره‌بای که‌رکوکیان ته‌قاندۆته‌وه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ ٤٠٠ که‌یڤی کاره‌بای که‌رکوک پچڕاوه‌”.

وتیشی: تا ئێستا نه‌توانراوه‌ هێڵی گواستنه‌وه‌ی کاره‌بای که‌رکوک چاک بکرێته‌وه‌، له‌ ئێستادا شاره‌که‌ پشت به‌ ١٠٠ میگاوات کاره‌بای به‌ڵنده‌رێک ده‌به‌ستێت، که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ که‌رکوک.