ئاریەن

هه‌لیکۆپته‌رێکی ڕوسیی که‌وته‌ خواره‌وه‌

هه‌لیکۆپته‌رێکی سه‌ربازیی ڕوسیی له‌ جۆری 29- KA له‌ ده‌ریای ئه‌لبه‌لتیق له‌ ئۆقیانوسى ئه‌تڵه‌نتیک که‌وته‌ خواره‌وه‌ و هه‌ر دوو سه‌رنشینه‌که‌ی کوژران.

میدیا جیهانییه‌کان ئه‌مڕۆ بڵاویان کرده‌وه‌، که‌ هه‌لیکۆپته‌رێکی ڕوسیی به‌ دوو فڕۆکه‌وانه‌وه‌ له‌ ده‌ریاى ئه‌لبه‌لتیق که‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

له‌ ئه‌نجامى که‌وتنه‌خواره‌وه‌ى ئه‌و هه‌لیکۆپته‌ره‌، دوو فڕۆکه‌وان کوژران.

ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا هه‌لیکۆپته‌رێکی دیکه‌ى ڕوسیی له‌ کاتی مه‌شقکردندا که‌وته‌ خواره‌وه‌ و شه‌ش سه‌رنشین کوژران.