ئاریەن

سوپای تورکیا دوو هاوڵاتی ڕفاند و هاوڵاتییه‌کیشى ئه‌شکه‌نجه‌دا

سوپای تورکیای داگیرکه‌ر له‌سه‌ر سنووری سه‌رێکانی و باکوری کوردستان، هاوڵاتییه‌کیان ئه‌شکه‌نجه‌ کرد و دوو هاوڵاتی دیکه‌شیان ڕفاند.

ئه‌مڕۆ سوپای تورکیا له‌ ناوچه‌ی سه‌ر سنووری سه‌رێکانی و باکوری کوردستان تاوانێکی دیکه‌یان دژى خه‌ڵک ئه‌نجامدا.

هاوڵاتییه‌ک به‌ ناوی عه‌بولکه‌ریم فه‌رهان له‌گه‌ڵ دوو که‌سی دیکه‌، له‌ کاتی په‌ڕینه‌وه‌ له‌ سنوری سه‌رێکانی بۆ ناو باکوری کوردستان، له‌ لایه‌ن سوپای تورکیاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌رکران و ڕووبه‌ڕووی ئه‌شکه‌نجه‌ بوونه‌وه‌.

له‌ دوای ئه‌شکه‌نجه‌کردنی عه‌بدولکه‌ریم، دوو که‌سه‌که‌ی دیکه‌ له‌ ده‌ستی سه‌ربازانى سوپاى تورکیادان و تا ئێستاش چاره‌نووسیان نادیاره‌.

سوپاى تورکیا به‌رده‌م له‌سه‌ر سنوره‌کانى باکور و ڕۆژئاواى کوردستان هاوڵاتیان ده‌کاته‌ ئامانج و زۆربه‌ى جاریش هێرشه‌کان به‌ کوشتنى هاوڵاتیان کۆتایى دێت.