ئاریەن

سزای ٦ مانگ زیندانی به‌سه‌ر فیگه‌ن یوكسه‌كداغ-دا سه‌پێنرا

سزای ٦ مانگ زیندانیكردن به‌سه‌ر هاوسه‌رۆكی گشتیی پێشووی هه‌ده‌په‌ فیگه‌ن یوكسه‌كداغ-دا سه‌پێنرا.

به‌ بیانووی «پێشێلكردنی قانوونی هه‌ڵبژاردن» سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی گشتیی پێشووی پارتیی دیموكراتی گه‌لان – هه‌ده‌په‌ تۆمار كرابوو. له‌ دانیشتنی دادگه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ كه‌ له‌ دووهه‌مین دادگه‌ی سزای توند-ی ئاسلیه‌-ی ئه‌رجیش به‌ڕێوه‌چوو، سزای ٦ مانگ زیندانی به‌سه‌ر یوكسه‌كداغ-دا سه‌پێنرا.

٢٧ی تشرینی یه‌كه‌م-ی ٢٠١٥ له‌ شاری وان-ی باكووری كوردستان، فیگه‌ن یوكسه‌كداغ به‌شداری كردبوو له‌ مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی گه‌راج (ئۆتۆگار) و وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردبوو. جاری یه‌كه‌مه‌ كه‌ به‌بیانووی «پێشێلكردنی قانوونی هه‌ڵبژاردن» سزا به‌سه‌ر ڕێبه‌ری پارتییه‌كی توركیادا بسه‌پێنرێت.

شایه‌نی باسه‌، جگه‌ له‌م دۆسیه‌یه‌ چه‌ندین دۆسیه‌ی دیكه‌ له‌ دژی فیگه‌ن یوكسه‌كداغ كراونه‌ته‌وه‌ و بڕیاره‌ یه‌ك به‌ دوای یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه‌ دادگه‌یی بكرێت.