ئاریەن

ئاكه‌په‌ هه‌وڵ ده‌دات بۆ جاری حه‌وته‌م باری نائاسایی له‌ توركیا درێژ بكاته‌وه‌

حكوومه‌تی ئاكه‌په‌ ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی باری نائاسایی له‌ توركیا بۆ جاری حه‌وته‌م درێژ بكاته‌وه‌.

ڕژێمی ئاكه‌په‌ به‌ بیانووی هه‌وڵدان بۆ كوده‌تای‌ ٢٠ی ته‌مووزی ٢٠١٦، باری نائاسایی ڕاگه‌یاند. هه‌رچه‌نده‌ حكوومه‌تی ئاكه‌په‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا كۆتایی به‌ باری نائاسایی دێنن، به‌ڵام جارێكی دیكه‌ش درێژی ده‌كه‌نه‌وه‌.

بۆ ئه‌وه‌ی بۆ جاری حه‌وته‌م باری نائاسایی درێژ بكرێته‌وه‌، حكوومه‌تی توركیا ڕه‌شنووسێكی ئاماده‌ كرد. ڕه‌شنووسه‌كه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیادا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.

ته‌مووزی ٢٠١٨ دوو ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی له‌ توركیا.