ئاریەن

ژنێک بە هۆکاری نادیار لە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ژنێک بە هۆکاری نادیار لە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ ، ژنێک بەناوی فاتمە کە هاوڵاتی شاری سەردەشتی سەر بە پارێزگای ئورمیەیە لە هەوڵێکی خۆکوژیدا خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.

ئەمە لە کاتێک دایە “فاتمە” ماوەیەیک بوە توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوەو هەر ئەوەش دەبیتە هۆی نائومێدی و بی هیوای بە ژیان و چارەسەری پزشکی و لە ئاکامدا هەوڵی خۆکوژی داوە.

شایانی باسە بێکاری و گوشارەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی کە بەرۆکی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتوە تیدا ژنان زۆرترین قوربانی ئەم بارودۆخەن، ئەمەش بوەتە هۆی زیاد بونی دیاردەی خۆکوژی لە کۆمەڵگادا.