ئاریەن

لە دهۆک ژنێکی ئێزدی کوژرا

ژنێکی گەنجی ئێزدی لە کامپی خانکێ، لە دوای چەند ڕۆژ لە ونبوونی لە نزیک ڕووباری خانکێ-ی سەر بە دهۆک بە کوژراوی دۆزرایەوە.

نەجات بەرجەس، ژنێکی ئێزدییە، سێ ڕۆژ لەمەوبەر لە کامپی خانکێ، ونبووبوو، لە دوای گەڕانێکی زۆر لە لایەن بنەماڵەکەیەوە، دوێنی بە کوژراوی دۆزرایەوە.

تا ئێستا هۆکاری کوشتنی نەجات نازانرێت و پۆلیسی دهۆکیش لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە.

نەجات بەرجەس بە هۆکاری پەلاماری چەتەکانی بۆ سەر شەنگال و دەوروبەری لە ساڵی ٢٠١٤ دا، بە ناچاری لە گەڵ بنەماڵەکەی ئاوارەی پارێزگای دهۆک دەبن و لە کامپی خانکێ نیشتەجێ دەبن.